هاوپەیمانی یەکگرتووی سووننەکان وەڵامی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەداتەوە
- عێراق
- 18 کانوونی دووەم

کۆبوونەوەی هاوپەیمانی سوننەکان
ئاڤا نیوز
هاوپەیمانی سەرکردایەتیی یەکگرتووی سووننەکان پەیوەست بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سیاسی پێکهێنانی حکومەتی عێراق و مافی پارێزگا ڕزگارکراوەکانی ژێر دەستی داعش وەڵامی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتی دایەوە، داوا دەکات یاسای لێبووردنی گشتی پەسەندبکرێت و بە سەربازگەکردنی شارەکانیش کۆتایی پێبهێنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوپەیمانی سەرکردایەتیی یەکگرتووی سووننەکان پێشتر داوایکردبوو خاڵەکانی ڕێککەوتنی سیاسی پێکهێنانی حکومەت خێرا جێبەجێ بکرێن، دوێنێش هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت لە وەڵامی سوننەکاندا ڕایگەیاند، "داواکارییەکانتان لە ڕێگایە بۆ جێبەجێکردن بەپێی یاسا و دەستوور".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە وەڵامی ڕاگەیێنراوەکەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەتدا، ئەمڕۆ دووبارە هاوپەیمانی سەرکردایەتیی یەکگرتووی سووننەکان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و داوایکرد کۆبوونەوەی داهاتووی هاوپەیمانێتییەکە لەسەر ڕێککەوتنی سیاسی پێکهێنانی حکومەت بێت، تا جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە وادەیەکی بۆ دابنرێت و بنەمای حکومڕانی چاک و حکومەتی هاوپەیمانی تێدا بەدیبهێنرێت.
داواکارییەکانی هاوپەیمانی سەرکردایەتی یەکگرتووی سووننەکان:
- هەمواری یاسای لێبووردنی گشتی و دووبارە لێکۆڵینەوە لەوانەی بەوتەی شاهێدحاڵی نهێنی سزادراون.
- گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنی خۆیان، بەتایبەتیش بۆ ناوچەکانی جەرف سەخر و عۆجە و قەرەبووکردنەوەیان.
- ئاشکراکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنکراوان و قەرەبووکردنەوەی کەسوکاریان.
- هەڵوەشاندنەوەی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەریی.
- کۆتاییهێنان بە سەربازگەکردنی شارەکان و ڕادەستکردنی ئاسایشی شارەکان بە وەزارەتی ناوخۆ.
- داخستنی نووسینگەی ئابووری سەر بە گرووپە سیاسیی و چەکدارییەکان لە پارێزگا ڕزگارکراوەکان.
- بەدیهێنانی هاوسەنگی پێکهاتەکان لە دامەزراوە ئیداریی و سەربازییەکانی دەوڵەتدا.
- کۆتاییهێنان بە وردبینی ئەمنیی لە پارێزگا ڕزگارکراوەکان و قەرەبووکردنەوەی هەموو ئەو خێزان و کۆمپانیا و کارگانەی لە ئەنجامی پرۆسە سەربازییەکانی دژی داعش زیانمەند بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای هەوڵەکانی ئاگربەست، ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ لەسەر کۆنترۆڵکردنی گرینلاند سوورە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
13 ئازار
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیبانی لەگەڵ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و سووریا ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش پێکدەهێنن
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سیناتۆرێکی ئەمریکی بۆ عێراق: سزای تووند بەڕێوەیە