ئاڤا نیوز
لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لێبوردنی تایبەتی بۆ ئەو زیندانیانە دەركرد كە نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، کە لە 125 زیندانی 17ـیان ئازادکراون ئێستاش بەشێکی دیکەیان چاوەڕێن.
چیرۆکی سەرەکی: چەندین زیندانی لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستان، کە بەشێکیان تاوانەکانیان قوڕسە، وەک کوشتن و تیرۆر، نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، لیژنەیەک لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەدواداچوون بۆ جۆر و کاریگەری نەخۆشیەکانیان دەکات، دواتر بڕیار لەسەر ئازاد بوونیان دەدات.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا میدیا زانیویەتی كە لیژنەیەکی سەرۆکایەتیی هەرێمی كوردستان هەیە بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ناو زیندانەكان، بەتایبەت بۆ ئەو بەندکراوانەی كە نەخۆشیی کوشندەیان هەیە، 132زیندانی پشکنینیان بۆ کراوە، مەرجی ئازادكردنەكەیان ئەوەیە كە نابێت تاوان بكەنەوە، بەڵام دوای پشكنین و لێكۆڵینەوەی ورد دەركەوت كە 38 زیندانی دۆخیان خراپە دواتر وردتر لێكۆڵینەوە كراوە و ژمارەكە بوو بە 17 كەس و بە بڕیاری سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئازادكران، كە تاوانەکانیان قورس بوو، تەنانەت کوشتن و تیرۆریشیان تێدابوو.
لێدوانی فەرمی: د. غازی سابیر دزەیی سەرۆكی لیژنەكە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- ئێستا چاوەڕوانی لیستی نەخۆشەكانین كە ئامادە بكرێت لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاكسازیی هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگیی لیژنەی پسپۆر، دواتر دەخرێتە بەردەست لیژنەی باڵا كە لەسەر فەرمانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە لایەنە پەیوەندیدارەكان پێكهاتووە.
- هەر كاتێك لیستی ناوەكانمان بەدەستگەیشت، قۆناغی كۆتایی پرۆسەكە دەستپێدەكات و ئەو زیندانیانە دەستنیشان دەكرێن كە مافی ئازادبوونیان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە