
مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا لەمەودوا هەر پەرلەمانتارێک ئامادەی دانیشنتنێکی پەرلەمان نەبێت بە ملیۆنێک دینار سزادەدرێت، هاوکات بڕیاریشدا سەرجەم خەرجی ناردنەدەرەوە و شاندکردنی پەرلەمانتاران بۆ دەرەوە هەڵبوەشێنێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: یەکێک لە گرفتە بەردەوامەکانی پەرلەمانی عێراق ئامادەنەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتارانە بۆ کۆبوونەوە، بەجۆرێک زۆر کات لە کۆی 329 پەرلەمانتار، کەمتر لە 165 پەرلەمانتار ئامادەن بەوەش کۆبوونەوەکان ئەنجام نادرێن.
لێدوانی فەرمی: مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان ئاماژەی بە کێشەی ئامادەنەبوونی پەرلەمانتاران لە دانیشتنەکان کرد و بڕیاریدا جگە لە پێبژاردنی پارە بەبڕی ملیۆنێک دینار بۆ هەر دانیشتنێک، ناوی پەرلەمانتارانی ئامادەنەبووش لە هەر دانیشتنێکدا، لە ماڵپەڕی پەرلەمان بڵاودەکرێتەوە.
وتیشی، لەمەودوا کار بە دەنگدانی ئەلیکترۆنی پەرلەمانتاران لەسەر پڕۆژەیاساکان دەکرێت و داواکارییەکانی تایبەت بە لێپرسینەوەش لە وەزیرەکان کارا دەکرێت، هاوکات داواشیکرد دەرکەوتنی پەرلەمانتاران لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن لەئاستی بەرپرسیارییەتی بێت، ڕەخنەش لە پەرلەمان و دامەزراوە حکومەییەکان نەگرن تا ڕێگەی فەرمی بۆ گەیاندنی ئەو ڕەخنانە نەگرنەبەر.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داواشی لە سەرۆک فراکسیۆنەکان کرد ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و ئەندامانی فراکسیۆنەکانیان پابەندبکەن بە ئامادەبوونی دانیشتنەکان و بەدیهێنانی ڕێژەی یاسایی ئامادەبوونی پەرلەمانتاران، تا هەمووان پێکەوە بتوانن یاسای پێویست لە بەرژەوەندی وڵات دەربکەن.
لەلایەکی دیکەوە: بەشێکی زۆری پەرلەمانتاران لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا ناڕەزاییان دژی ئەو بڕیارانەی سەرۆکی پەرلەمان نیشاندا و ڕایانگەیاند، ئەگەر پێداچوونەوە بە بڕیارەکاندا نەکرێت ئەوا هەڵوێست وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا