
ساتی داخستنی ڕێگای سەرەکی ڕاپەڕین - سلێمانی لە لایەن دانیشتووانی ناحیەی بنگرد
ئاڤا نیوز
دوای نزیکەی هەفتەیەک لە داخستنی ڕێگەی سەرەکی ڕاپەڕین – سلێمانی لە لایەن هاووڵاتییانی ناحیەی بنگرد، کە داوای چاککردنی ڕێگاکە و زیادکردنی کارەبای ناوچەکەیان دەکرد، ئەمڕۆ ڕێگاکە کرایەوە.
چیرۆکی سەرەکی: هاووڵاتییانی ناحیەی بنگرد، سەر بە قەزای دووکان نزیکەی یەک هەفتەیە ڕێگای بنگردیان داخستووە و خێمەیان هەڵداوە کە ڕێگای ڕاپەڕین – سلێمانی پێکەوە دەبەستێتەوە، بەهۆی خراپی ڕێگاکە و کەمی کارەبای ناحیەکە، داواکەن ناحیەکەیان بگوازرێتەوە بۆ قەزای ڕانیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی گشتی ناڕەزایی خۆپیشاندەران، ڕایگەیاند: دوای هەفتەیەک هەڵدانی خێمە و داخستنی ڕێگاکە، ئەمڕۆ یەکشەممە نوێنەرانی خۆپیشاندەران و پیاوماقوڵان لەگەڵ قایمقامی دووکان لەسەر چەند خاڵێک گەیشتوونە ڕێکەوتن بۆ کردنەوەی ڕێگاکە بەم شێوەی خوارەوە:
- بەزووترین کات ئەنجوومەنی پێکهاتووی خۆپیشاندەران لەتەواوی گوندەکان سەردانی قایمقامیەت بکەن بۆ چۆنیەتی خستنەوەسەری ناحيەی بنگرد بۆسەر ئیدارەی ڕاپەڕین.
- لە ئێستادا کارەبای ناحيەکەمان بۆتە 13 کاتژمێر كە پێشتر 8 کاتژمێر بووە.
- ئەو 600 ملیۆن دینارەی دەرچووە بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکە بەزووترین کات دەرخستەی بۆ بکرێت و بخرێتە تەندەرەوە.
- بەزووترین کات ئەگەر بە کاتیش بێت تا بنکەیەک دەکرێتەوە ئۆتۆمبێلی ئاگر کوژێنەوە دابین بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی ڕابردوو هاووڵاتییانی ناحیەی خەڵەکان بە هەمان شێوە بەهۆی خراپی ڕێگاکەیان خۆپیشاندانیان ئەنجاندا و ڕێگای سەرەکی دووکان – ڕانیەیان داخست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە