ئەندامێکی لیژنەی دارایی: ئەگەری زیادکردنی تێچووی گواستنەوە و دەرهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان هەیە
- بزنس
- 20 کانوونی دووەم

یەکێک لە کێڵگەکانی بەرهەمهێنایی نەوت لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی عێراق لە دوای کۆبوونەوەی خۆی لە بارەی هەموار یاسای بودجە، باسی کێشە و بەربەستەکانی بەردەمی کرد، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان کرا و چەند پێشنیازێک خراونەتەڕوو، ئەندامێکی لیژنەی داراییش ئاماژە بەوە دەدات، ئەگەر زیادکردنی ئەو 16 دۆلارە هەیە کە وەک تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان دیاریکراوە.
وێنە گەورەکە: نزیکەی دوو ساڵە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە وەستاوە، زیانەکەی بە سەروو 20 ملیار دۆلار مەزەند دەکرێت، ئێستا ڕێککەوتنی نوێ کراوە و لە قۆناغی یەکەم 16 دۆلار بۆ کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت خەرج دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: د.نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی داریی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: "ڕەنگە ئەو 16 دۆلارەی دیاریکراوە زیاد بکات، چونکە ڕوونە کە تێچووی گواستنەوە و دەرهێنان لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان بڕێکی زیاتری پێویستە و لەماوەی داهاتوو ئەگەری گۆڕانکاریی لەو بڕە هەیە."
لەلایەکی دیکەوە: پێشووتر کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بەوەکالەت بە ئاڤای گوتبوو، دوای تەواوبوونی ڕێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ، ساڵی 2025 دەست بە پرۆسەکە دەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز