هۆشیار زێباری: لەگەڵ یەکێتی 85%ی کارنامەی سیاسی حکومەتمان تەواوکردووە
- کوردستان
- 20 کانوونی دووەم

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکی شاندی دانوستانکاری پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەگەڵ یەکێتی 85%ی کارنامەی سیاسی حکومەتیان تەواوکردووە و ئومێدیشیان هەیە کە کابینەی نوێی حکومەت لە دوو مانگی داهاتوودا پێکدەهێنرێت.
وێنە گەورەکە: بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆکانی پارتی و یەکێتی بەردەوامن، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا لیژنەی تەکنیکی هەردوولا جارێکی دیکە کۆببنەوە، لەم کۆبوونەوانەدا باس لە پۆستەکان ناکرێت و تەنیا کارنامەی حکومەت دەنوسرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئەو حیزبە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی شەمس ئاماژەی بەوەکردووە، گفتوگۆکان لەگەڵ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت گەیشتووەتە قۆناغێکی "زۆر پێشکەوتوو".
وتیشی، گفتوگۆ بنەڕەتییەکان لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستانن و لەگەڵ ئەو حیزبە 85%ی کارنامەی سیاسی کابینەی نوێیان تەواو کردووە، بۆیە ئومێدی ئەوەیان هەیە کە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوو مانگی داهاتوودا پێکدەهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە