پڕۆسەی پاککردنەوەی شاری کەرکووک لە زبڵ و خاشاک وەکو پێویست نییە
- کوردستان
- 20 کانوونی دووەم
کۆبوونەوەی زبڵ و خاشاک لە کەرکووک
ئاڤا نیوز
تەنها دوای پێنج مانگ لە بڕیارێکی پارێزگای کەرکوووک بۆ کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکی شەقامەکانی کەرکووک، دووبارە ئەو شەقامانە سیمای پێشوویان وەرگرتووەتەوە بەهۆی ئەوەی کۆمپانیاکان وەکو پێویست بە ئەرکی خۆیان هەڵناستن.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ دەستبەکاربوونی ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک، مژانەی بە هاووڵاتییانی شارەکەیدا کە کوچە و کۆڵانەکانیان بە تەواوی پاک دەکرێنەوە، بەڵام ئەو بڕیارەی تەنها کەمتر لە شەش مانگی خایاند بەهۆی ئەوەی کۆمپانیاکان تەنها لەسەرەتادا گەرم و گوڕییان پێوە دیار بوو و ئێستا دۆخەکە وەکو پێشووتری لێهاتووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەشێک لە هاووڵاتییانی شارەکە کۆمپانیاکان و خودی خۆشیان بە هۆکار دەزانن بەوەی هاوکار نین لە پاک ڕاگرتنی شەقام و شوێنە گشتییەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیدارەی پێشووی کەرکوک گرێبەستی لەگەڵ چەند کۆمپانیایەک کردووە بۆ پاککردنەوەی شارەکە، بەڵام بە تەواوی کۆمپانیاکان تەنها 260 کرێکاریان هەیە، ئەمە جگە لە کۆنی ئامێر و ئۆتۆمبێلە کۆنەکان کە پێداویستی شارەکە پڕ ناکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە