سوودانی بۆ ترەمپ: عێراق چاوی لە پتەوکردنی هاوکاری و هاوبەشییە لەگەڵ ئەمریکا
- عێراق
- 21 کانوونی دووەم

سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامێکی ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆکی ئەمریکا و ئاماژەی بۆ پەرەپێدان بە هاوکاری و هاوبەشییەکان نێوان هەردوو وڵات کرد.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە، دۆناڵد ترەمپ وەکو سەرۆکی ئەمریکا سوێندی یاسایی خوارد و دەستبەکاربوو، بەم بۆنەیەشەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لێکرد و جەختی لەسەر کاراکردن و فراوانکردنی یاداشتە دووقۆڵییەکان کردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوودانی لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند:
- عێراق چاوی لە پتەوکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکانە لەگەڵ ئەمریکا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ستراتیژی و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، جەختیشی لەسەر گرنگی کارکردن بۆ پشتیوانیکردنی سەقامگیری و ئاسایش و گەشەپێدان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی کردەوە.
- حکومەتی عێراق پابەندە بە پەیوەندییە ستراتیژییەکان لەگەڵ ئەمریکا، هەوڵدەدات یاداشتە لێکتێگەیشتنەکانی دوولایەنە کارا و فراوانتر بکات و هەماهەنگی ئەمنی و ئابووری، لەژێر چەتری ڕێزگرتن لە سەروەری، دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ، پشتگیریکردن لە ئاڵوگۆڕی دوولایەنە لە بوارەکانی کولتووری و تەکنەلۆژیا، بوارەکانی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی بەردەوام.
لە لایەکی ترەوە: عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" پیرۆزبایی لە ترەمپ کرد و ڕایگەیاند: پشتیوانی خۆمان بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهاندا دووپاتدەکەینەوە، هەروەها پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوانمان بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوولا بەدیبهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا