
بارەگای بانکی ناوەندی عێراق
ئاڤا نیوز
بانکی ناوەندی عێراق ڕەتیدەکاتەوە داوای لە نووسینگەکانی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران کردبێت مۆڵەتی نووسینگەکانیان بگۆڕن بۆ کۆمپانیا .
چیرۆکە سەرەکیەکە: بەگوێرەی میدیا عێڕاقییەکان، بانکی ناوەندی داوای لە نووسینگەکانی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران کردووە مۆڵەتی نووسینگەکانیان بگۆڕن بۆ کۆمپانیا و هەر نووسینگەیەکیش دەبێت 250 ملیۆن دینار لەلای حکومەت وەک گەرەنتی دابنێت، خاوەن نووسینگەکانیش بڕیاری مانگرتنیان دا، بەڵام بەردەوام بوون لە کارەکانیان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لەڕاگەیێنراویکدا بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند:
- بانکی ناوەندی داوای کردنەوەی نووسینگەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی لەو ناوچانە کردووە کە خزمەتگوزاری خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی تێدانییە نەوەک پێچەوانەکەی.
- بانکی ناوەندی کاردەکات بۆ فراوانکردنی هەموو خزمەتگوزارییەکی دارایی و خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران، لەوانەش لەڕێگای ئامێرەکانی (ATM) و ئامێری پارەدانی کاش (POS) لەنووسینگەکانی خەرجکردنی پارە.
لە لایەکی دیکەوە: پێش دوو ڕۆژ نوێنەرایەتی نووسینگەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ڕاگەیێنراوی فەرمی بڵاوکردەوە کە لە ڕۆژی 20ـی ئەم مانگەوە مانگرتنی سەرتاسەری لە دژی لێدوانەکانی پارێزگاری بانکی ناوەندی ڕادەگەیێنن تا کاتێکی نادیار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
42 ساڵ تێپەڕی؛ برینی ئەنفالی 8 هەزار بارزانی هێشتا ساڕێژ نەبووە
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی باڵیۆزە نوێیەکانی عێراق کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆڕێکی ساختەکاری و بەرتیل وەرگرتن لە شارەوانیی ناسریە هەڵوەشێندرایەوە