'بە خەواندنی موگناتیسی' دزیی لە خەڵک دەکرێت؛ قوربانییەک چیرۆکەکەی بۆ ئاڤا دەگێڕێتەوە
- عێراق
- 21 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
شێوازێک لە دزیکردن و بردنی پارەی هاووڵاتیان لە ڕێگەی 'خەواندنی موگناتیسی' لە ناحیەی عەقرقۆف لە ئەبو غرێب دانیشتووانی ناوچەکەی هەراسانکردوە، قوربانییەکی دزیکردنەکەش ڕووداوەکە بۆ ئاڤا دەگێڕێتەوە و دەڵێت، " دەستیان هێنا بە پشتما و ئاگام لەخۆم نەما".
لێدوانی فەرمی: سەلام یەکێکە لە قوربانییەکانی دزییەکە و دەڵێت، باندێکی سێ کەسی هاتونەتە لای، لەدوای گفتوگۆکردن دەستیان بە پشت و قۆڵیدا هێناوە خەواندنی موگناتیسیان بۆ کردوە، دواتر ئاگای لەخۆی نەماوە و چووەتە ژێر کۆنتڕۆڵییانەوە، پاشان بەئۆتۆمبێل سێ کەسەکەی بردووە بۆ ماڵی خۆیان و ئەو پارەیەی کە بە کرێکاریی کۆی کردووەتەوە پێشکەشیانی کردوە بەبێ ئەوەی ئاگاداری خۆی بێت.
زانیاریی زیاتر: لە ماوەی نزیکەی 10مانگدا شەش حاڵەتی لەو شێوەیە لە ناحیەی ئەقرقۆف تۆمارکراوە، بە گوتەی دانیشتووانی ناوچەکە ئەو باندەی کە بەکارەکە هەڵدەستن جلوبەرگی ڕەسەنی عەرەبی دەپۆشن و خۆیان وەکو شێخ دەناسێنن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەتەنها لە ناوچەی شیحە باندەکە توانیوێتی لەڕێگای خەواندنی موگناتیسییەوە نزیکەی 10 ملیۆن دیناری هاووڵاتییان ببەن، تائێستاش هێزە ئەمنییەکان هیچ کەسێک دەستگیر بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا