ئاڤا نیوز
بەهۆی لێدوانێکی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، ناڕەزایی تەواوی نووسینگەکانی دابەشکردنی مووچە و ئاڵوگۆڕی دراوی لێکەوتەوە، خاوەن نووسینگەکانیش وەک دەربڕینی ناڕەزایی بڕیاریان داوە لە رۆژی 20 مانگەوە مان بگرن و لە تەواوی عێراق نووسینگەکانیان دابخەن.
هۆکارە زانراوەکان: ژمارەیەک کۆمپانیا سەرەرای ئەوەی کۆمپانیاکانیان مۆڵەتی کارکردنی کی کارتیان هەیە، بەڵام بانکی ناوەندیی دان بەو مۆڵەتەدا نانێت و داوای داخستنی تەواوی ئەو نووسینگانەی کردوە کە بێ مۆڵەتن.
کاریگەری و لێکەوتەکان: خاوەن نووسینگەکانی دراو و دابەشکردنی مووچە لە بەرامبەر ئەو بڕیارەی بانکی ناوەندیی بڕیاریان داوە مووچە و شایستەی دارایی فەرمانبەران دابەش نەکەن تا ئەو کاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت و بانکی ناوەندیی دانیان پێدا دەنێت.
ئەمەش بزانە: لە تەواوی کەرکووک 298 نووسینگەی دابەش کردنی مووچە هەیە و مانگانە فەرمانبەرانی حکومەتی عێراق لەو نوسینگانەوە موچە وەردەگرن، بەڵام ئەگەر بێت و ئەم مانگرتنە بەردەوام بێت، ئەوە فشار لەسەر بانکەکان دروست دەبێت و فەرمانبەران بۆ وەرگرتنی موچەکانیان پێویستە چەند رۆژێک لە سەرەی وەرگرتنی مووچەدا بوەستن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان ئامادەکاری بۆ ناردنی لیستی مووچەی مانگی شەش دەکات
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بەزووترین کات کۆدەبێتەوە
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر ئێران زیان لە ئابووری عێراق دەدات