مەسروور بارزانی دۆخی گشتیی عێراق لەگەڵ جەواد زەریف تاوتوێ دەکات
- کوردستان
- 22 کانوونی دووەم
کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی
ئاڤا نیوز
لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جەواد زەریف تاوتۆێی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان کرد.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە داڤۆس کۆڕبەندی ئابووری جیهانی دەبەسترێت و سەرکردەی وڵاتان و بازرگانانی جیهان بەشدار دەبن، سەرکردە و بازرگانانی هەرێمی کوردستانیش لەپاڵ وڵاتانی جیهان بەشدارن لەو کۆڕبەندە، چەندین کۆبوونەوە و دیداری گرنگ سازدەکەن، ئەمساڵ سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی بە یاوەری شاندێک لە بازرگانانی هەرێمی کوردستان بەشدارن، تا ئێستا چەندین دیداری گرنگ ئەنجامدراوە لە نوێترین دیدار سەرۆکوەزیران لەگەڵ یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ چوارشەممە 2025-1-22، سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی کۆبووەوە.
زانیاریی زیاتر: لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی ئامانە کرا:-
- پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران
- دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و بەتایبەتی سووریا
- گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ
- دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چوارچێوەی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، سەرۆکوەزیران لە ماڵی کوردستان، پێشوازی لە سەرکردە سیاسیەکان دەکات و کۆبوونەوە و دیداری گرنگی تێدا ئەنجام دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە