وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان هەناردەکردنەوەی نەوت لەگەڵ كونسوڵی توركیا تاوتوێ دەكات
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم

وەزیری سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەوەكالەت - ئیرمان تۆبجو، كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەرێمی كوردستان
ئاڤا نیوز
وەزیری سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە وەكالەت، پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بە خاكی توركیا لەگەڵ كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكات.
وێنە گەورەكە: كەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە وەكالەت، ئەمڕۆ 22-1-2025 پێشوازی لە شاندێكی دیپلۆماتكاران و پسپۆڕانی بواری نەوت و وزەی توركیا كرد بە سەرۆكایەتیی ئیرمان تۆبجو، كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەرێمی كوردستان.
چی باسكراوە: لە كۆبوونەوەكەدا پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهان و چارەسەركردنی گرفتی شایستە داراییەكانی كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت لەگەڵ شاندە توركییەكە باسكراوە.
زانیاریی زیاتر: هاوكات پرسی پەرەپێدانی ژێرخانی كارەبای هەرێمی كوردستان و هەمەچەشنكردنی سەرچاوەی وزە بۆ دابینكردنی كارەبا باس كراوە.
لێدوانی فەرمی: لەبارەی كۆبوونەوەكە كەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەكان بەوەكالەت ڕایگەیاند، ڕۆڵی كۆمپانیا توركییەكان لە بەرهەمهێنانی كارەبا و پێشخستنی كەرتی وزە لە هەرێمی كوردستان لەماوەی ڕابردوودا بەرچاو بووە و مەبەستمانە ڕۆڵێكی كاریگەرتریان هەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: كونسوڵی توركیا ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ پشتیوانی دووبارە دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و پەرەپێدانی كەرتی وزەی هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز