فایەق زێدان: سەربەخۆیی دادوەری بناغەی بوونیادنانی هەر سیستەمێکی دیموکراسییە
- عێراق
- 23 کانوونی دووەم

فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایدەگەیێنێت، سەربەخۆیی دادوەری بناغەی بوونیادنانی هەر سیستەمێکی دیموکراسییە و پایەیەکی بنەڕەتییە لە بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی لەنێوان هەموو هاووڵاتیان بەبێ جیاوازی.
چیرۆکی سەرەکی: بەبۆنەی ڕۆژی دادوەریی عێراقەوە، فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق پەیامێکی بڵاو کردەوە.
پەیامی فەرمی: لە پەیامەکەدا سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند:
-کارمان بۆ بەرزکردنەوەی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و دابینکردنی کەشێکی گونجاو بۆ دادوەرەکان کرد بۆ ئەوەی بە ئازادی و بێلایەنانە کاربکەن، دوور لە هەر کاریگەرییەک.
- پرۆسەی دادوەری شایەتی گۆڕانکاری گرنگ بووە، کە لە دروستکردنی دادگاکانەوە دەستی پێکردووە، لە ڕێگەی پەرەپێدانی یاساکانەوە، گەیشتن بە بەهێزکردنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری.
- دەسەڵاتی دادوەری توانای خۆی سەلماندووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگاری و ئاستەنگییە گەورانەی کە پێکهاتەی دەوڵەتی عێراقیان خستبووە مەترسییەوە.
-دەسەڵاتی دادوەری ئەو خاڵە گەشاوە بوو کە یارمەتیدەر بوو بۆ بەدەستهێنانی هاوسەنگی و بوونیادنانەوەی متمانە لە نێوان گەل و دەوڵەتدا.
- بەرپرسیارێتی ئێمە وەک دادوەر زۆرە، چونکە ئێمە متمانەی گەورەی پاراستنی دادپەروەری و پاراستنی ماف و ئازادی تاکەکان لە ئەستۆ دەگرین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا