لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق بۆ ئاڤا: یاسای لێبوردنی گشتی هەموو تاوانباران بەبێ مەرجی یاسایی ناگرێتەوە
- عێراق
- 24 کانوونی دووەم
باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق، وێنە: ina
ئاڤا نیوز
سەبارەت بە یاسای لێبوردنی گشتی ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق بۆ ئاڤا ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، یاسای لێبوردنی گشتی هەموو تاوانباران بەبێ مەرجی یاسایی ناگرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی مشتومڕ ئامێزدا ڕۆژی 21-1-2025 هەر سێ یاسای گەڕانەوەی موڵکی داگیرکراو بۆ خاوەنەکانیان لە کەرکووک و ناوچەکانی ماددەی 140، لێبوردنی گشتی و یاسای باری کەسێتی، بەیەک پاکێج پەسەند کرد.
لێدوانی تایبەت: محەممەد عەنوز، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق بەئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- هەرکەسێک بە تاوانی گەندەڵی زیندانی کرابێت یاخود پارەی گشتی بەفیڕۆ دابێت، دوای ئەوەی تەواوی ئەو بڕە پارەیەی کە بەهۆیەوە زیندانی کراوە دەگەڕێنێتەوە و ئازاد دەکرێت.
- ئەو کەسانەی بەتاوانی ئاڵودەبوون بە ماددەی هۆشبەر زیندانی کراون، ڕاستەوخۆ ئازاد ناکرێن، بەڵکو دوای ئەوەی لە ناوەندە تایبەتمەندەکانی ئاڵودەبوونەوە چارەسەری تەواو وەردەگرن ئازاد دەکرێن.
- سەبارەت بەوانەی بە تاوانی تیرۆر زیندانی کراون، بە هیچ شێوەیەک ڕاستەخۆ ئازاد ناکرێن، بەڵکو لیژنەیەکی دادوەری تایبەت پێکدەهێنرێت بۆ پێداچوونەوە بە دۆسیەکانیان و دووبارە لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا، بڕیاری ئازادکردن یان ئازادنەکردنیان تەنیا لە دەسەڵاتی ئەو لیژنەیە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا