
دۆلار - وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
ڕێژەی فرۆشتنی دۆلار لە هەفتەی ڕابردوودا کەمی کردووە و بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە یەک ملیار دۆلاری فرۆشتووە.
وێنە گەورەکە: بانکی ناوەندیی عێراق تەنیا لە پێنج ڕۆژی هەفتەی ڕابردوو یەک ملیار و 52 ملیۆن و 796 هەزارو 86 دۆلاری فرۆشتووە، واتە ڕۆژانە بڕی 210 ملیۆن و 559 ملیۆن و 217 دۆلاری فرۆشتووە، بەراورد بە هەفتەی پێشووتر ڕێژەکە کەمتر بووە، کە یەک ملیار و 62 ملیۆن و 587 هەزار و 198 دۆلار بووە.
ژمارەکان وادەڵێن: فرۆشتنی دۆلار ڕۆژی سێشەممە 214 ملیۆن و 597 هەزار و 79 دۆلار بووە، بەراورد بە ڕۆی دووشەممە بڕەکەی زۆرتر بووە کە 206 ملیۆن و 555 هەزارو 16 دۆلار بووە.
لەلایەکی دیکەوە: فرۆشتنی دۆلاریش بە حەواڵەی دەرەکی بۆ هەفتەی ڕابردوو 896 ملیۆن و 586 هەزارو 86 دۆلار بووە، بەراورد بە فرۆشی نەختی ڕێژەکە لەسەدا 83 بەرزتر بووە کە بڕی 156 ملیۆن و 210 هەزار دۆلار بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز