
لە غەززە 660 هەزار منداڵ لە خوێندن بێبەش بوون
ئاڤا نیوز
بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەهۆی جەنگەوە یەک ملیۆن و 900 هەزار کەس لە غەززە ئاوارە بوون و هاوکات بەهۆیەوە سەدان هەزار منداڵیش لە خوێندن بێ بەشبوون.
وێنە گەورەکە: بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە ماوەی 15 مانگدا، یەک ملیۆن و 900 هەزار هاووڵاتی ئەو کەرتە ناچار بوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و 660 هەزار منداڵ لە خوێندن بێ بەشبوون و کەرتی پەروەردە وێران بووە.
ڕاگەیێنرای فەرمی: ڕۆژی 24-1-2025، ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان UNRWA ڕایگەیاند: دوای ئاگربەستی غەززە زۆرێک لە هاووڵاتییان لە پەناگەی کاتیدا دەژین و بوونیادنانەوەی ئەو کەرتە ساڵانێکی زۆری دەوێت، چونکە زۆربەی کەرتی غەززی وێرانبووە.
زانیاریی زیاتر: ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوە داوە 88% قوتابخانەکانی غەززە وێران بوون، ئێستا ئەو ڕێکخراوە 86 بنکەی پەروەردەیی و دەروونی بۆ زیاتر لە 18 هەزار منداڵ دابینکردووە.
ئەمەش بزانە: بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل، زیاتر لە 14 هەزار و 500 منداڵ کوژراون.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ








