
وێنهی رۆژ
چوار بارمتە ڕادەستی ئیسرائیل دەکرێنەوە
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ شەممە، بزووتنەوەی حەماس لە میانەی جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی ئاگربەست، چوار بارمتەی دیکەی ئیسرائیلی ئازاد دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: هەر یەکە لە کەرینا ئاریێڤ، دانیێلا گیلبۆا، نەعمە لیڤی و لیری ئەلباگ، چوار بارمتەی ئیسرائیلین ئەمڕۆ شەممە لەلایەن ئازاد حەماسەوە دەکرێن، ئەمەش لە چوارچێوەی لەقۆناغی یەکەمی ئاگربەست دایە''.
زانیاریی زیاتر: هەر لە چوارچێوەی ئەو قۆناغەدا ئیسرائیل لە بەرانبەر ئازاد کردنی ئەو چوار بارمتەیە، ژمارەیەک زیندانیکراوی فەلەستینی ئازاد دەکات.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ
25 کانوونی دووەم












