میکانیزمی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا دەکرێت
- عێراق
- 25 کانوونی دووەم
باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق و لۆگۆی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان
ئاڤا نیوز
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، میکانیزمی دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا دەکات. جەختیش دەکاتەوە دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن دەبێت 45 ڕۆژ پێش کۆتاییهاتنی خولی پەرلەمان بێت.
وێنە گەورەکە: بڕیارە مانگی 10ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت، چاوەڕوان دەکرێت ڕکابەرییەکی تووند لە نێوان لایەنە سیاسییەکان هەبێت و گۆڕانکاریش لە نەخشەی سیاسیی ئێستای عێراق ڕووبدات.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: وادەی هەڵبژاردن لەلایەن دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دیاری دەکرێت، بە مەرجێک ئەم وادەیە پێش کۆتاییهاتنی خولی ئێستای پەرلەمان بێت بە ماوەی کەمتر لە 45 ڕۆژ لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمانەوە کە لە 9-1-2022 بەڕێوەچوو.
بەگوتەی غەلای، "ئەم ماوەیە کەمترین ماوەیە، واتە ناتوانرێت هەڵبژاردن کەمتر لە 45 ڕۆژ پێش کۆتاییهاتنی خولی ئێستا، واتە پێش 25ی تشرینی دووەمی 2025 بکرێت، ئەم بابەتەش لەنێوان سەرۆکوەزیران و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکاندا یەکلایی دەکرێتەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 8-1-2025، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بڕیاری دا دوو ساڵ تەمەنی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی ھەڵبژاردنەکانی عێراق درێژبکرێتەوە و ڕۆژی 13ی ئەم مانگەش پەرلەمان دەنگی لەسەر درێژکردنەوەکە دا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا