
چوار ژنە سەربازی ئیسرائیلی لە بەرامبەر 200 فەلەستینی ئازاد کران
ئاڤا نیوز
لەمیانی جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی غەززە، بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ شەممە چوار سەربازی ژنی ئیسرائیلی ئازاد کرد و گەڕانەوە بۆ ناو کەسوکاریان.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە 15ـی 1ـی 2025، دوای 15 مانگ لە شەڕ و کوژرانی زیاتر لە 46 هەزار کەس، ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئازادکردنی دیلەکان بە نێوەندگیریی ئەمریکا و میسر و قەتەر لەنێوان حەماس و ئیسرائیل ڕاگەیێنرا.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ شەممە هەر یەکە لە کەرینا ئاریێڤ، دانیێلا گیلبۆا، نەعمە لیڤی و لیری ئەلباگ، لە چوارچێوەی قۆناغی یەکەمی ئاگربەستدا ئازاد کران و گەڕێندرانەوە بۆ ناو خێزانەکانیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو چوار سەربازە ژنە، لە 7-10-2023 لە کاتی ئەرکدا و لە نزیک سنووری غەززە لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە ڕفێندران، دوای 15 مانگ لە دیل بوونیان لە 25-1-2025 لە غەززە ئازاد کران و بەهەماهەنگی لەگەڵ خاچی سوور گواسترانەوە بۆ ڕامەڵڵا.
لەلایەکی دیکەوە: لە بەرامبەر ئازادکردنی ئەو چوار بارمتەیە، ئیسرائیل 200 زیندانی فەلەستنی ئازاد کرد. هاوکات لە یەکەم ڕۆژی ئاگربەستیشدا سێ دیلی ئیسرائیلی لەبەرانبەر 90 زیندانی فەلەستنی ئازاد کران.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ









