عەبدوللەتیف ڕەشید سەرۆككۆماری عێراق لە میانەی دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی "فرانس 24"
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی دووپاتی کردەوە، گرووپە چەكدارەكان "عێراقین" و پەیوەستن بە حەشدی شەعبی کە بەشێکە لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق.
وێنە گەورەکە: دوای دەستبەکاربوونی ئیدارەی ترەمپ پرسی هێرشکردن سەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق گەرمتر بووە و لە چەند میدیایەکیش باس لەوە کراوە کە داوای لە عێراق کراوە حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکان هەڵبوەشێنێتەوە.
لێدوانی فەرمی: عەبدوللەتیف ڕەشید سەرۆككۆماری عێراق لە میانەی دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی "فرانس 24" لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند: حەشد بەشێكە لە هێزە ئەمنییەكانی عێراق و پێویست بە وروژاندنی پرسی لەوشێوەیە ناكات، ئەوانە پرسێكی ناوخۆیین و حكومەتی عێراق كۆنتڕۆڵی بارودۆخەكەی كردوووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرای کرد کە حکومەت لە هەوڵی ئەوەدایە هێزە چەکدارەکان یەکبخاتەوە لە چوارچێوەی یاسای و دامەزراوەی فەرمیی دەوڵەت، بەهەمان شێوە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق دووپاتی کردەوە کە گفتوگۆ لەنێوان لایەنەکان دا لە ئارادایە دەربارەی کۆکردنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەت و چەندین میکانیزم لەمبارەیەوە خراونەتە ڕوو.
ئەمەش بزانە: سەرەڕای جەختکردنەوەی بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراق لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکان، بەڵام گرووپە چەکدارەکان ڕەتی دەکەنەوە چەک دابنێن و بچنە ژێر چەتری وەزارەتی بەرگریی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا