دوایین زانیاریی لەبارەی گیانلەدەستدان و برینداربوونی عومرەکارانی کورد لە سعودییە
- کوردستان
- 28 کانوونی دووەم

ئەو پاسەی کە لە ڕێگەی عەرعەر تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو
ئاڤا نیوز
پاسێکی عومرەکاران لەڕێگەی سعودییە تووشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبێت و تاوەکو ئێستا هاتووچۆی ئەو وڵاتە ڕوونکردنەوەی لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکە نەداوە.
چیرۆکی سەرەکی: پاسەکە لە چەمچەماڵەوە بەرەو سعودییە بەڕێکەوتبوو، لە سنووری عەرعەر تووشی ڕووداوێکی هاتوچۆ دەبێت و بەهۆیەوە عومرەکارێک گیانی لەدەستدا و 25 کەسیش بریندابوون، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، ئەگەر پێویست بکات لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنین.
لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە ڕووداوەکە عومرەکارێک گیانی لەدەستداوە و 25 کەسی دیکەش بە سووکی بریندار بوون، هەر دوای ڕووداوەکە بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەکان و چارەسەری پێویستییان بۆ کرا و هەندێکیان تا ئێستا لە ژێر چاودێریی پزیشکیدان.
کاروان ستوونی، گوتیشی، لیژنەیەکی تایبەت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە پێکدەهێنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانت: مامەڵەکانی تایبەت بە هێنانەوەی ئەو عومرەکارەی گیانی لەدەستدا دەستیپێکردووە و ئەگەر هەیە هەر ئەمڕۆ تەرمەکەی بگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی هەڵەبجە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە