
وێنەی شیراز عومەر لەگەڵ سێ شەڕڤانی تر. فۆتۆ - ئاژانسی ئەنادۆڵ
ئاڤا نیوز
دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) کوشتنی بەرپرسێکی دیکەی یەپەگەی بە ناوی" شیراز عومەر" لە سووریا ڕاگەیاند.
چیڕۆکی سەرەکی: دەزگای هەواڵگریی تورکیا کوشتنی "شیراز عومەر ناسراو بە "سۆزدار عەفرینی" ڕاگەیاند و دەڵێن، یەکێک بووە لە داواکراوەکان و لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەسەر ڕێگای ڕومێیلان-مالیکییە لە سووریا بە درۆن بە ئامانج گیراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: (میت) لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاندووە: "شیراز عومەر، لە ناو ڕیزەکانی یەپەگە چەندین بەرپرسیارێتی رێکخستنی هەبووە لە نێوانیاندا بەرپرسی پێکهاتەی دارایی بووە و چەندین چالاکیشی لە دژی هێزەکانی تورکیا کردووە".
لە لایەکی دیکەوە: یەپەگە لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، کە لە دوێنێ سێشەمە 2025-1-28ـەوە تاوەکو ئەمڕۆ چوارشەممە، لە پێکدادانی دەوروبەری بەنداوی تشریندا، 13 چەکداری نزیک لە تورکیا کوژراون.
باکگراوند: ڕۆژی 2025-1-25، سەکردایەتی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) کوژرانی یەکێک لە فەرماندەکانی لە بەنداوی تشرین بەناوی ئارژین کۆبانێ، لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا لەگەڵ گرووپەکانی نزیک لە تورکیا ڕاگەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت