لە ئەمڕۆوە ڕێگە بە گواستنەوەی مریشك لەنێوان شارەكانی هەرێمی كوردستان دەدرێت
- کوردستان
- 30 کانوونی دووەم

کێڵگەیەکی پەلەوەری لە هەرێمی کوردستان- وێنە: محەممەد شوانی- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بۆ چارەسەركردنی ئەو گوشارە زۆرەی لەسەر كێڵگە پەلەوەرییەكان و پڕۆژەكانی بەخێوكردنی مریشك لە هەرێمی كوردستان دروست بووە، وەزارەتی كشتوكاڵ بڕیار دەدات لەمەودوا ڕێگە بە گواستنەوەی مریشك لەنێوان شارەكان بدرێت.
بۆچی گرنگە: بەپێی گوتەی خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان ڕێگەگرتن لە گواستنەوە و هێنان و بردنی مریشكی زیندوو لەنێوان شارەكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەت لەنێوان پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك زیانی پێگەیاندوون و گرفتی نایەكسانیی لە دابەشكردنی بەرهەمەكە دروست كردووە و بڕیارەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ ئەم گرفتەیان چارەسەر دەكات.
چیرۆكی سەرەكی: بە بڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ماوەیەك ڕێگە بە گواستنەوەی بەرهەمە پەلەوەرییەكان لەنێوان شارەكانی هەرێمی كوردستان نەدەدرا ئەمەش بۆ ئەوەی بەرهەمی هەر شارێك لەنێو خودی شارەكە ساغبێتەوە، ئەمە لە كاتێكدایە كە عێراق بە بیانووی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڕێگە بە گواستنەوەی مریشكی زیندوو لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ پارێزگاكانی عێراق نادات.
لێدوانی فەرمی: د. فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند:
- لە ئەمڕۆوە ڕێگە بە گواستنەوەی بەرهەمە پەلەوەرییەكان لەنێوان شارەكانی هەرێمی كوردستان دەدرێت، ئەمەش ئەو گرفتە چارەسەر دەكات كە بە هۆی بڕیاری ڕاگرتنەكە دروست ببوو.
- عێراق ڕێگە بە گواستنەوە و ناردنی مریشكی زیندووی هەرێمی كوردستان نادات بۆ پارێزگاكانی تر، ئێستا ئێمە لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی لە چەند ڕۆژی داهاتوو گرفتەكە چارەسەر بێت و عێراق ئەو ڕێگەیە بكاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی داتاكانی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان بەرهەمی ساڵانەی گۆشتی مریشك لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 250 تۆنە، بەڵام پێویستیی ناوخۆ بۆ ئەم بەرهەمە 140 تاوەكو 150 تۆنە، بۆیە پێویستە ئەو بەرهەمەی لە ناوخۆ زیاد دەبێت هەناردەی پارێزگاكانی عێراق بكرێت، ڕێگریی عێراق لەمە زیانی گەورەی دارایی بە خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان دەگەیێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە هەولێر دەکەوێتە خوارەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت