وێنەی (سەلوان مۆمیكا & سەلوان نەجم)
ئاڤا نیوز
دوای كوشتنی سەلوان مۆمیكا، هاوكارەكەی ڕایدەگەیەنێت، "ئەمجارە نۆرەی كوشتنی منە".
وێنە گەورەكە: سەلوان مۆمیكا، ئەو كۆچبەرە عێراقییەی كە لە سوێد دەژیا، بەهۆی چەندجار دووبارەكردنەوەی سووتاندنی كۆپی قورئانی پیرۆز، شەوی چوارشەممەی ڕابردوو 29-1-2025، لەنێو شوقەكەی خۆیدا لە شارۆچكەی سودەرتال لەنزیك ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید، تەقەی لێ كرا و كوژرا.
لێدوانی فەرمی: سەلوان نەجم، هاوكارەكەی سەلوان مۆمیكا كە ئەویش كۆچبەرێكی عێراقییە، لە ئەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی 'ئێكس' نووسیویەتی: "ئەمجارە نۆرەی منە". مەبەستی نەجم ئەوەیە كە هەڕەشەی لێکراوە و ئەمجارە نۆرەی كوشتنی ئەوە.
ئەوەش بزانە: بە تۆمەتی كوشتنی سەلوان مۆمیكا، پۆلیسی سوید 5 كەسی دەستگیركردووە، دەستگیركراوەكان تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 60 ساڵە و دانیشتووی نزیك شوقەكەی مۆمیكان.
باكگراوند: مۆمیكای تەمەن 38 ساڵ، كە لە ساڵی 2021 گەیشتبووە وڵاتی سوید و داوای مافی پەنابەری كردبوو، درەنگانی شەوی چوارشەممە لە كاتی لایڤێكی تۆڕی كۆمەڵایەتی تیكتۆك تەقەی لێ كرا و كوژرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی هەڵەبجە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕادەگەیێنێت