
کۆگایەکی تۆمارکردنی چەک و تەقەمەنی، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لە عێراق چەکی سووک و مامناوەندی بێ مۆڵەت بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبووەتەوە. زۆریی چەک بەدەست خەڵکەوە کێشەی ئەمنی و عەشایەری زۆری لێکەوتووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، وەزارەتی ناوخۆی عێڕاق دەستبەسەرداگرتنی کۆگایەکی چەکی ڕاگەیاند، کە چەندین جۆری جیاوازی چەک و تەقەمەنی تێدابووە.
زانیاریی زیاتر: مەفرەزەکانی فەرماندەیی پۆلیسی میسان لەناو ماڵێکدا دەستیان بەسەر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی جۆراوجۆردا گرتووە. ماڵەکە لە ناحیەی مەجەر ئەلکەبیرە کە دەکەوێتە باشووری پارێزگای میسان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پۆلیس ڕایگەیاندووە، دوای بەدواداچوون و وەرگرتنی زانیاریی دروست سەبارەت بە بوونی کۆگای چەک لەناو یەکێک لە ماڵەکاندا، هێزێکی ئەمنی هاوبەش پێکهێنراوە و هەڵمەتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکە دەستیپێکردووە، زانیارییەکان ڕاست بوون و کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی جۆراوجۆر دۆزرایەوە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: ئەم ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتوو بوو، بەڵام حکومەتی عێراق هێشتا سەرکەوتنی هەڵمەتی کۆکردنەوەی چەکی لەدەستی دەوڵەت و داماڵینی چەک لەدەستی عەشایەر و هۆزەکان ڕانەگەیاندووە و پێ ناچێت کارێکی ئاسان بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا