
ئاڵای وڵاتانی مەکسیک و کەنەدا و ئەمریکا
ئاڤا نیوز
لە وەڵامی بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ، کەنەدا پێناسی گومرگی بە ڕێژەی 25٪ بەسەر هاوردەی ئەمریکا بەرز دەکاتەوە و مەکسیکیش هەوڵەکانی دەخاتە گەڕ.
چیرۆکە سەرەکییەکە: کەنەدا و مەکسیک بەردەوامن لە بەرگریکردن بەرامبەر ئەمریکا و سزا ئابوورییەکانی دۆناڵد ترەمپ. لە دوایین لێدوانیدا جەستن ترودۆ سەرۆکوەزیرانی کەنەدا بڕیاریدا 25٪ پێناسی گومرگی بەسەر کاڵا و بەرهەمی ئەمریکی بە بەهای 155 ملیار دۆلاری کەنەدی (107 ملیار دۆلاری ئەمریکی) بەرزبکاتەوە.
سزاکە بەمشێوەیەیە: سزاکە بەشێوەی قۆناغی جیاواز دەبێت و قۆناغی یەکەم بڕی 30 ملیار دۆلار دەبێت بەشێوەی ڕاستەوخۆ جێبەجێ دەکرێت و ئەوەی دەمێنێتەوە لەماوەی 21 رۆژ جێبەجێ دەکرێت. بەرهەمەکان بەرهەمی سەرەتایی و رۆژانەن کە خواردن، خواردنەوە، پۆشاک و چەند بەرهەمێکی دیکە لەخۆ دەگرێت. لەپاڵ ئەوەشدا چەند کاڵایەکی دیکە لەشێوەی بەرهەمە سروشتییەکان و وزە.
هۆکارە زانراوەکان: سەرەتای مانگی شوبات دۆناڵد ترەمپ سزای بەسەر هەریەک لە کەنەدا و مەکسیک بە ڕێژەی 25٪ و چین بە 10٪ بەرزکردەوە. ئەم بڕیارەی کەنەداش وەک وەڵامێکە بۆ سزاکانی ئەمریکا بۆ وڵاتەکەی.
لەلایەکی دیکەوە: کلاودیا شینباوم، سەرۆکی مەکسیک فەرمانی بە وەزارەتی دارایی وڵاتەکەی کردووە، ڕێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ وەڵامی سزاکانی ئەمریکا و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی.
زانیاریی زیاتر: وەزیری بازرگانی چین دەڵێت ئەم هەوڵەی واشنتن پێشێلکردنی یاساکانی ڕێکخراوی بازرگانی نێودەوڵەتییە و ئەوان پاڵپشتی لە دیالۆگێكی ڕاشکاوانە دەکەن و داوای هەماهەنگی بەهێز دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز