ئیخڵاس دلێمی بۆ ئاڤا: هەمواری یاسای بودجە بۆ گەلی کوردستان سەرەتایەکی باش دەبێت
- عێراق
- 2 شوبات
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە لە پەرلەمان بۆ گەلی کوردستان سەرەتایەکی باش دەبێت، چونکە چیتر پاساوی حکومەتی عێراق بۆ نەناردن یان دواکەوتنی ناردنی مووچەی فەرمانبەران ناهێڵێت.
چیرۆکی سەرەکی: تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، حکومەتی عێراق بڕیاری دا هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ڕەشنووسی هەمواری یاسای بودجەی ڕەوانەی پەرلەمان کرد و بڕیاریدا وەک قۆناغی یەکەم لە دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی کوردستان 16 دۆلار خەرج بکرێت، ئەمڕۆش پەرلەمان هەموارەکەی بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرد.
لێدوانی فەرمی: ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە "سەرەتایەکی باش دەبێت بۆ گەلی کوردستان و دەستپێکی قۆناغێکی نوێ دەبێت لە گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا، ئیتر لەمەودوا سۆمۆ نەوتی کوردستان دەفرۆشێت و پاساوی حکومەتی فیدڕاڵیش بۆ ڕادەستنەکردنی نەوت نامێنێت".
بەشێکی دیکە لە قسەکانی ئیخڵاس دلێمی بۆ ئاڤا میدیا:
- پێشتر حکومەتی عێراق داوای داهاتی نەوتی و نانەوتی دەکرد، دوای هەموارەکە نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە دەفرۆشرێت
- داهاتی نانەوتی لە بنەڕەتدا لە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە دەبڕدرێت
- دەبێت پاساوی حکومەتی عێراق چی بێت ئەمجارە کە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەنێرێت
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا