پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند: لێكتێگهیشتنی باش لهنێوان ههردوو شاندی تهكنیكی حكومهتی ههرێمی كوردستان و حکومەتی فیدراڵ ههیه، نییهتی جدییش بۆ چارهكردنی سهرجهم كێشهكان ههیه، دهشڵێت: "لهو یهك دوو ڕۆژهدا مووچهی مووچهخۆرانی ههرێم خهرج دهكرێت".
وێنە گەورەکە: ماوەی چوار ڕۆژە شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکلاییکردنەوەی مووچەی مانگی یەک و پرسی بودجە لە بەغدان لەگەڵ هاوتاکانیان زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان کردووە، سبەیش کۆبووەنەوە بەردەوام دەبێت تاوەکو لەسەر ئەم بابەتانە و داواکارییەکانی بەغدا بگەنە ئەنجامی کۆتایی.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی:-
"هەماهەنگی زۆرباش لەنێوان تیمی هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەری کێشە داراییەکان هەیە."
"لەدوو ڕۆژی ئایندە وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات."
"گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ دابینکردنی مووچەی سەرجەم مانگەکانی ساڵی 2025 ـە، هەروەها پێداگردەبین لەسەر دابینکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان."
"هەوڵدەدەین لە پرۆسەی دامەزراندنی فەرمانبەری نوێ لە دامەزراوەکانی عێراقدا، بەشی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت"
"کەیسی مووچەی مانگی 12 دانەخراوە و لەگەڵ شاندی بەغدا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت."
"ئەو پارەیەی لەدوو ڕۆژی داهاتوو دێت بۆ مووچەی مانگی یەک خەرج دەکرێت."
ئەمەش بزانە: وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدات کە 950 ملیار دینارە و بە دوو گوژمە ڕەوانە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز