ئاڤا نیوز
لە سنووری سەیدسادق ژمارەیەک پێشمەرگەی کەمئەندامی سەنگەر زیاتر لە 10 ساڵە فەرمانی وەرگرتنی زەوییان هەیە، بەڵام تا ئێستا پێیان نەدراوە.
چیرۆکی سەرەکی: 58 پێشمەرگەی کەمئەندامی سەنگەر لە سنووری سەیدسادق لە ساڵی 2014ـەوە فەرمانی وەرگرتنی زەوییان هەیە، سەرەڕای ئەوەش جارێکی دیکە فۆرمیان پێ پڕکراوەتەوە، کەچی بە بیانووی جۆراوجۆر زەوییان پێنەدراوە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکایەتیی شارەوانی سەیدسادق، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "ئەم کەسانە پێشتر فەرمانی وەرگرتنی زەوییان بۆ دەرچووە، بەڵام خۆیان شوێنی زەوییەکانیان بەدڵ نەبووە و وتوویانە چاوەڕێی ئیفرازی زەوی دیکە ئەکەن، دوای تێپەڕینی چەند ساڵێک هاتوون و وتوویانە زەویمان دەوێت".
چارەسەرەکان: سەرۆکایەتیی شارەوانی سەیدسادق بە نووسراوی ژمارە 548 لە 2023-02-28 فەرمانە کۆنەکەی بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر کەمئەندامانی سەنگەر بۆ بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانەییەکانی سلێمانی ناردووە، لەوێوە ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی کراوە، بۆ ئەوەی فەرمانەکە نوێ بکرێتەوە. دوای ئەوەی وەزارەتی شارەوانی و ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندیی دەدەن، فەرمانی دابەشکردنی زەوییەکانتان نوێ ئەکرێتەوە، ئینجا سەرۆکایەتیی شارەوانی سەید سادق دەتوانێ زەویییان پێ بدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە