
ئاڵای هەرێمی کوردستان و ئاڵای وڵاتی ئیتاڵیا، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و بەمەش دەرفەت دەخاتە بەردەم سەرمایەداران تاوەکو لە کۆربەند و دیدارەکانی وڵاتان سوودمەند بن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممە 10-2-2025، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ زیاتر لە 20 وەبەرهێنەر بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان دەچنە ئیتاڵیا.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە قۆناغی یەکەمدا ئێمە سەردانی ئیتاڵیا دەکەین، لە داهاتوویەکی نزکیشدا بازرگان و وەبەرهێنەرانی ئیتاڵیا دێنە هەرێمی کوردستان، تاوەکو لە نزیکەوە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان ببینن.
بابەتە ستراتیژییەکان: ئامانجی هەرێمی کوردستان پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانە لەگەڵ ئیتاڵیا، لەو چوارچێوەیەشدا دیداری تایبەت لەگەڵ حکومەتی وڵاتەکە و کەرتی تایبەت ساز دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی ڕابردوو شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و 11 وەبەرهێنەر بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە ماڵی کوردستان لە داڤۆس بەشدارییان لە کۆربەندی داڤۆس-سویسرا کرد، کە دەستپێشخەرانی کار، وەبەرهێنەر و گەورە ناوەندەکانی لێکۆڵینەوەی سیاسی و ئابووری لەسەر ئاستی جیهان بەشدار بوون.
بۆچی گرنگە: ئێستا زیاتر لە 50 پرۆژەی وەبەرهینانی بیانی بە سەرمایەی زیاتر لە 11 ملیار دۆلار هەرێمی کوردستان هەیە، دەرفەتەکانی حکومەت بۆ وەبەرهێنەران، هەرێمی کوردستان لەڕوووی بازرگانی و ئابوورییەوە زیاتر پێش دەخات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە