وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان داوا دەکات وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ دەست بە ڕێککارە تەکنیکییەکان بکات
- کوردستان
- 3 شوبات

لۆگۆی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و کێڵگەیەکی نەوت
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ڕۆژی 2ـی شوبات پەرلەمانی عێراق دەنگیدا لەسەر هەمواری یاسای بودجە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ دەست بە ڕێککارە تەکنیکییەکان بکات.
وێنە گەورەکە: نزیکەی دوو ساڵ هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان وەستا، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەبارەی زیانەکانی وەستانی نەوتی هەرێمی کوردستان بڵاودەکرێنەوە، لەم ماوەیە عێراق 25 ملیار دۆلار زیانی کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجەی عێراق تایبەت بە تێچوونی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم لە پەرلەمانی عێراق و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ گەیشتن بە چارەسەری کوتایی دۆسێی نەوت دەزانین.
لە ڕاگەیێنراوەکەی سامانە سروشتییەکان ئەمەش هاتووە، "ئومێدەوارین ئەم هەنگاوە دەستپێكی قۆناغێكی نوێ بێت لە چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ كار بۆ جێبەجێكردنی یاساكە و تێپەڕاندنی تەواوی کێشەکان و ئامادەکردنی رێكارە تەكنیكییەكانی بكات".
باکگراوند: ڕۆژی 25-3-2023 لەسەر بنەمای بڕیارێکی ژووری ناوبژیوانی دادگەی پاریس، نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان وەستا، بەمەش هەناردەکردنی زیاتر لە 450 هەزار بەرمیلی ڕۆژانەی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیهان ڕاگیرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە