
سکووپی ئاڤا
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئاڤا میدیا كەوتووە، ئێستا زیاتر لە 800 حكومدراو كە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەریان بەسەردا ساغبۆتەوە، لە گرتووخانەكانی شارەكانی هەرێمی كوردستانن.
وێنە گەورەكە: ماوەی چەند ساڵێكە بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵییەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان حاڵەتەوە بووەتە دیاردە، بڕێكی زۆری ماددەی هۆشبەر لە ئێران و پێشتریش لەسەردەمی حكومڕانی ئەسەد، لە سووریا دەهێنرێتە ناوخۆی عێراق، ئامارەكان ئاماژە بە هەڵكشانی ترسناكی ڕێژەی بەكارهێنەران و بازرگانانی ماددەی هۆشبەر دەكات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان سەر بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی دیراسات و بەدواداچوونی دیاردەی تاوانكاری، خشتەی ئاماری حكومدراوانی بازرگانان و بەكارهێنەرانی ماددەی هۆشبەری ئامادەكردووە و وێنەیەكی لەلای ئاڤا میدیا پارێزراوە، دەركەوتووە 801 حكومدراو تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەریان بەسەردا ساغبۆتەوە و ئێستا لە گرتووخانەكانی شارەكانی هەرێمی كوردستان گیراون، زۆرینەی ئەو ڕێژەیەش لە پارێزگای سلێمانییە.
ژمارەكان وادەڵێن: جگە لە حكومدانی 801 بازرگانی ماددەی هۆشبەر، 716 بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان حكومدراون و كۆی گشتی بازرگانان و بەكارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر لە گرتووخانەكانی هەرێمی كوردستان 1517 حكومدراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
31 خولەک لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
4 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئەمشەو لە بەغدا بە بەشداریی سوودانی دوو کۆبوونەوە لەبارەی مووچە کران
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی گۆڕانکاری لە بەرپرسی مەڵبەندەکانی سلێمانی دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر سزادراوانی هەرێمی کوردستان داواکارییەک ئاراستەی بەغدا دەکرێت