
کۆبوونەوەی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان. وێنە - ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
ئاڤا نیوز
وەزیر و بەرپرسانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیەك لە بەرپرس و ڕاوێژكارانی سەربازیی هاوپەیمانان كۆبوونەوە و تاوتوێی پرسی یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیان كرد.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە 2025-02-03، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە و عەبدولخالق باپیری، بریکاری وەزارەت و لیوا روکن بەختیار محەممەد سدیق ئەمینداری گشتی، لەگەڵ کۆڵۆنێڵ براندستێتەر بەرپرسی راوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و کۆڵۆنێڵ گاڤین ڕایس، بەرپرسی نووسینگەی هاریکاری ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر، كۆبوونەوە.
لێدوانی فەرمی: شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: لەبارەی بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی چاکسازی و کاروباری ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەگەڵ تیمی راوێژکارانی باڵای هاوپەیمانان هەڵسەنگاندنێکی گشتگیرمان لە سەرجەم بوارەکانی چاکسازی ئەنجام داوە، تاووتوێی کۆمەڵێک پرسی گرنگ و تایبەتمەندیان سەبارەت بە هەردوو ناوچەیی سەرکردایەتی و بنیاتنانی فیرقەکان و یەک یەکەی ژمێریاری یەکگرتوو بۆ وەزارەتی پێشمەرگە کرد.
- وەزیری پێشمەرگە گوتیشی: وەزارەتی پێشمەرگە لە سەرەتایی قۆناغێکی نوێدایە بە دامەزراندنی دوو ناوچەی سەرکردایەتیی و بونیادنانی فیرقەی زیاتر هەنگاو دەنێت بەرەو سوپایەکی نیشتمانی کوردستانی، کە لە ئاستی بەرپرسیارێتی و داخوازییە ڕەواکانی گەلەکەماندا بێت.
زانیاریی زیاتر: کۆبوونەوەکە، بە سەرنج و تێبینی گرنگ و ئاماژەدان بە هەنگاوی کاری داهاتوو و هەماهەنگی زیاتر لە ئایندە و خوێندنەوە بۆ قۆناغی ئاییندەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەلایەن ئامادەبووانەوە گفتوگۆی لەبارەوە کراو، بڕیاردرا هەنگاوی جددی و پێویست بنرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەی چاکسازی خێرا و بەردەوام.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە