ئەنەکەسە پیرۆزبایی لە ئەحمەد شەرع دەکات: مافەکانی کورد لە دەستووردا بچەسپێنرێن
- کوردستان
- 4 شوبات

لۆگۆی ئەنەکەسە و ئەحمەد شەرع، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی سووریا، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر دەکات، داواش دەکات لە دەستووری نوێی وڵاتەکەدا دان بە مافە نەتەوەییەکانی کورد بنرێت و مافەکانی بچەسپێنرێن.
وێنە گەورەکە: 29ی مانگی ڕابردوو بەشێکی فراوان لە لایەن و گرووپەکانی بەشدار لە ڕووخاندنی دەسەڵاتەکەی ئەسەد لە دیمەشق کۆبوونەوە و ئەحمەد شەرعیان وەک سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر دیاریکرد، پێشتریش فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاندبوو، ئەوان لەکۆبوونەوەکە بەشدارنەبوون و تا دوای گفتوگۆکان، ڕای خۆیان لەبارەی دیاریکردنی ئەحمەد شەرع ڕاناگەیێنن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا ڕایگەیاند:
- ئەم قۆناغە پێویستی بە پرۆسەیەکی گشتگیری سیاسیی بە بەشداری هەمووان هەیە.
- جەختیش دەکەینەوە، پێویستە کۆتایی بەو ستەمە مێژوییە بهێنرێت کە گەلی کورد ڕووبەڕووی بووەتەوە، ئەویش بە داننان بە مافە نەتەوەییەکانی لە دەستوور و بەهێزکردنی ڕۆڵی لە هاوبەشی نیشتیمانی و بەدیهێنانی دادپەروەریی و یەکسانیدا.
- داوا لە ئەحمەد شەرع دەکەین هەنگاوی جددی بنێت بۆ کۆتاییهێنان بە نەهامەتی سوورییەکان، بەهێزکردنی ئارامیی و ڕەخساندنی دۆخێکی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و پاک و بێگەرد.
- دەستورێک بنوسرێتەوە کە مافی هەموو سورییەکان گەرەنتی بکات، ئازادییە بنەڕەتییەکان بپارێزێت لەوانەش ئازادی بۆچوون و دەربڕینی بیروڕا، لابردنی کاریگەرییەکانی ستەمکاری ڕژێمی پێشوو، گەرەنتیکردنی گەڕانەوەیەکی پڕ لەئاسایش و شکۆدار بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان لەناویشیاندا خەڵکی عەفرین و گرێسپی و سەرێ کانی.
- سەرکەوتنی ئەم قۆناغە پێویستی بە پرۆسەیەکی گشتگیری سیاسیی بە بەشداری هەمووان هەیە، ئەوەش بنەماکانی دیموکراسی و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ بەهێزتر دەکات.
- داوای گرتنەبەری بنەمای گفتوگۆ و کراوەیی دەکەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگییەکانی ئەم قۆناغە لەجێگەی پەنابردن بۆ توندوتیژیی، هەروەها پشتیوانی لە بنەمای هاووڵاتی یەکسان و سەروەریی یاسا دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: گەرمیان بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی ئاسمانی عێراق بۆ ماوەی 27 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە