
دەستبەسەرداگرتنی ماددەی هۆشبەر
ئاڤا نیوز
دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاریی، ئاسایشی هەولێر توانی دەست بگرێت بەسەر زیاتر لە 25 کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ.
وێنە گەورەکە: بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بەردەوامە لە گەڕان و پشکنین و کۆکردنەوەی زانیاریی لەسەر بازرگانان و بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر، لە نوێترین چالاکیشیاندا، بەڕێوەبەراتییە توانی دەست بەسەر زیاتر لە 25 کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ بگرن کە لەلایەن باندێکی بازرگانیکردن لە ڕێگای کۆمپانیایەکی گواستنەوەوە بە شێوەیەکی تایبەت ئاودیوی شاری هەولێر کراوە.
ڕاگەیێنراوەی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، ڕایگەیاند: دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاریی دەستمان گرت بەسەر بڕی 25 کیلۆ و 5 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ، کە لەلایەن باندێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، لە ڕێگای کۆمپانیایەکی گواستنەوە بەشێوەیەکی شاراوە لە ناو دوو بۆڕی ئاسن حەشار دراوە و دەربازی شاری هەولێریان کردبوو.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی شێوازی شاردنەوەی ماددەکە ئاسایشی هەولێر دەڵێت، بۆ حەشاردانی ئەم ماددە هۆشبەرە، بە جۆرێک لە دەرمانی قڕکردنی مێرو سەرەوەی ئەو بۆڕیە ئاسنە ڕوپۆش کراوە بۆئەوەی ئاشکرا نەبێت و لەلایەن سەگی(K9)ـوە نەدۆزرێتەوە، هاوکات بە فەرمانی دادوەری لێکۆلینەوەی ئاسایشی هەولێر ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کۆمپانیای گواستنەوەیە گیراوەتەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە