
عەبدولموتەڵیب عەلی، پارێزگاری بەغدا. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دادگای کارگێڕی عێراق بڕیاریدا ڕێکاری خانەنشینکردنی عەبدولموتەڵیب عەلی، پارێزگاری بەغدا ڕابگرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 3ـی ئەم مانگە عەممار قەیسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا (سەر بە پشکی هاوپەیمانی عەزم)، بەپشتبەستن بە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ، عەبدولموتەڵیب عەلی یوسف پارێزگاری بەغدا (لەسەر پشکی دەوڵەتی یاسا)ـی ڕەوانەی خانەنشینی کرد.
لێدوانی فەرمی: عەبدولموتەڵیب عەلی ڕایگەیاند؛ یاسای هەموارکراوی پارێزگاکان، تەمەنێکی دیاریکراوی بۆ خانەنشینکردنی پارێزگار دیاری نەکردووە و سکاڵای لە دادگە تۆمار کرد.
زانیاریی زیاتر: هاوپەیمانیی "قەرار و ئیعمار" کە لە فراکسیۆنەکانی (تەقەدوم، دەوڵەتی یاسا، ئەساس، بابیلۆن و ئبشیر یا عێراق) لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا پێکهێنراوە، بڕیارەکەی سەرۆکی ئەنجوومەنی ڕەتکردەوە.
نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێکی دادگەی کارگێڕیی عێراق، دادگەکە بڕیاریداوە فەرمانەکەی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا ڕابگرێت تاوەکو سکاڵاکە یەکلایی دەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا