
پەرلەمانتارانی کوردستان لە هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان (وێنەی ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
هەرچەندە خانەنشینە پلە تایبەتەکان مووچەی مانگی یەک بە هاوتاکراوی وەردەگرن، بەڵام پەرلەمانتارانی خانەنشینکراو مووچەکانیان هاوتای عێراق ناکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پرۆسەی هاوتاکردنی مووچەی نزیکەی دوو هەزار خانەنشینانی پلە تایبەت لە دهۆک و هەولێر تەواو بووە، تەنیا هی پەرلەمانتارەکان ڕاگیراوە و ئەم مانگە هاوتای عێراق نەکراوە.
ئەمەش بزانە: لە پرۆسەی هاوتاکردن خزمەتی زیاتر و بڕوانامە ڕۆڵ دەبینێت، بەڵام بڕوانامە بۆ مردوو هەژمارناکرێت، بەمەش مووچەی بەشێکیان کەمدەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی خانەنشینی کوردستان بە ئاڤای گوت، "سەرجەم خانەنشینە پلە تایبەتەکان جگە لە پەرلەمانتاران کە بە بڕیارێک هاوتاکردنیان بە عێراق وەستاوە، هاوتای عێراق کراون."
هۆکارە زانراوەکان: هۆکاری ڕاگرتنی هاوتاکردنی مووچەی پەرلەمانتاران بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئیمتیازاتی پەرلەمانتاران لە کوردستان و عێراق جیاوازە، دەبێ میکانیزمێکی نوێیان بۆ دابنرێت، ئەسڵەن مووچەیان لەگەڵ پەرلەمانتارانی عێراق هاوتا ناکرێت، بەڵام وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و پلە تایبەتەکانی دیکە هەمان ئیمتیازاتی عێراقیان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 44 خولەک لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوە سەختەکە؛ ئیسرائیل لەژێر هێرشی قورسی مووشەکی ئێرانە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
44 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
3 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە