
عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف، جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی. وێنە - ڕاگەیاندنی ڕەوتی حیکمە
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە و یەکەم کۆبوونەوەشی لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی بوو.
چیرۆکی سەرەکی: درەنگانی شەوی ڕابردوو، محەممەد جەواد زەریف، جێگری سەرۆککۆماری ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی لەسەر بانگهێشتی عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی گەیشتە بەغدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی عەممار حەکیم:
- ئاماژەمان بە پێشهاتەکانی گۆڕەپانی عێراق کرد، کە دەستکەوتی گرنگی بەدەستهێناوە لەسەر ئاستی سیاسیی و ئەمنیی و کۆمەڵایەتیی و ئابووری. هاوکات جەختمان لەسەر پێویستی پاراستنی ئەو دەستکەوتانە بەتایبەتی سەقامگیری کردەوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای ئێران، "بڕیارە سەردانەکەی زەریف بۆ عێراق بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بخایەنێت و کارنامەکەی بریتی دەبێت لە کۆبوونەوە و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئێران".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە لەم هەفتەیە سێیەمین کۆنفڕانسی زانستی نێودەوڵەتی سەبارەت بە داهاتووی شوێنکەوتووانی ئەهلی بەیت بە ئامادەبوونی کەسایەتییەکانی ناوخۆ و دەرەوەی عێراق لە بەغدا بەڕێوەبچێت، کە لەلایەن ڕەوتی حیکمەی نیشتمانییەوە ڕێکدەخرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا