ئاڤا نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 5 و 30 خولەک، میدیاکار وریا حەمەکەریم لەسەر ڕێگای هەڵەبجە - سلێمانی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە گیانی لەدەست دا.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر پێنجی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، میدیاکار وریا حەمەکەریم لە هەڵەبجەوە بۆ کارێکی میدیایی بەرەو سلێمانی بەڕێدەکەوێت، لە نزیک بازگەی عەربەت ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگەکە کێشەی بۆ دروست دەبێت و لە قەراخی شەقامەکەدا دەوەستێت، لەو کاتەشدا وریا حەمەکەریم لەوێوە تێدەپەڕێت و بۆ هاوکاریکردنی ڕادەوەستێت، لە کاتی سەرقاڵبوونیان بە چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلی ئەو هاونیشتمانییەدا، لەناکاو بارهەڵگرێک دێت کە ئیستۆپی نەماوە و خۆی بەواندا دەکێشێت و بەهۆیەوە هەردووکیان گیان لەدەست دەدەن، بارهەڵگرەکەش ئاگری گرتووە و سووتاوە، شۆفێری بارهەڵگرەکە بە ڕەچەڵەک ئێرانییە و بارە تەماتەی پێبووە و ئێستا بێهۆشە.
زانیاری زیاتر: ئەو کەسەی کە وریا حەمەکەریم بۆ هاوکاریکردنی لە ئۆتۆمبێلەکەی دابەزیبوو، ناوی ئارام فەتاحە و خەڵکی سلێمانییە، ئەویش لە ڕووداوەکەدا گیانی لەدەست داوە.
زانیاری پەیامنێر: ئاراس ڕەفیق، پەیامنێری ئاڤا لە هەڵەبجە ڕایگەیاند: وریا حەمە کەریم بۆ تۆمارکردنی بەرنامەیەک بەرەو سلێمانی ڕۆشتووە، بەڵام لەڕێگا تووشی ئەو ڕووداوە بووە، تەرمەکەی گەڕێنراوەتەوە هەڵەبجە و لە گۆڕستانی گوڵان بەخاکدەسپێردرێت.
لێدوانی فەرمی: ئازاد تۆفیق، پارێزگاری پێشووی هەڵەبجە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "سەرەخۆشی لە خۆمان و خەڵکی هەڵەبجە و ڕۆژنامەنووسان دەکەین، من شەش ساڵە مامەڵەی لەگەڵ دەکەم و کوڕێکی خاوەن قسەی خۆی بوو، خوا ئارامی بە بنەماڵەکەی و خەڵکی هەڵەبجە و ڕۆژنامەنووسان ببەخشێت".
باکگراوند: وریا حەمەکەریم، پەیامنێر و پێشکەشکاری کەناڵی ئێن ئاڕتی بوو لە هەڵەبجە، ساڵی 1986 لە هەڵەبجە لەدایکبووە، تەنیا منداڵی خێزانەکەیەتی و باوکی ساڵی 1987 زیندەبەچاڵ کراوە و بەتەنیا لەگەڵ دایکیدا ژیاوە، لە چەند ساڵی ڕابردوودا دایکی وریا حەمەکەریم تووشی شێرپەنجە بووە و پلانی وابووە بیبات بۆ ئەوروپا بۆ چارەسەر، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا و فریا نەکەوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە