
کێڵگەی بەخێوکردنی مریشک. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
عێراق بەردەوامە لە ڕێگری هەناردەكردنی بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستان، ئەمە لە كاتێكدایە كە بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكانی پارێزگاكانی عێراق توانای پڕكردنەوەی خواستی ناوخۆیان نییە.
وێنە گەورەكە: چەند مانگێكە عێراق بە بیانووی ڕێگریی لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە پەلەوەرییەكان ڕێگە بە هەناردەكردنی بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستان نادات، لیژنەیەكی پشكنینیش لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە وەزارەتی كشتوكاڵی عێراقەوە هاتنە هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی دڵنیاببنەوە لە نەبوونی هیچ نەخۆشییەك بەڵام بەپێی گوتەی بەرپرسانی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان، پێشكەوتوویی كێڵگە پەلەوەرییەكان لیژنەكەی بەغدای شۆك كردووە.
لێدوانی فەرمی: فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- ڕێگریی عێراق لە هەناردەكردنی بەرهەمە پەلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامن، شاندێكی تەكنیكیی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد و پشكنینیان بۆ پڕۆژە و كێڵگە پەلەوەرییەكان كرد، بەتایبەت پڕۆژەكانی بەرهەمهێنانی هێلكەی خواردن، شاندەكە تێستی پشكنینەكانیان لەگەڵ خۆیان بردەوە بۆ ئەوەی دڵنیاببنەوە لە نەبوونی هیچ جۆرە نەخۆشییەك لەنێو كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستان، ئەمە لە كاتێكدایە ئێمە خۆمان هەموو پشكنینێكمان ئەنجامداوە و ڕێككاری تەندروستیی پێویستمان گرتووەتەبەر.
- عێراق هەر جارێك لەژێر ناوێك و بە بیانوویێك ڕێگە لە هەناردەكردنی كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێت، ئەو لیژنەیەی كە لە عێراقەوە بۆ پشكنین هاتبوون هیچ تێبینییەكی نەرێنییان تۆمارنەكرد بەپێچەوانەوە تووشی سەرسوڕمان بوون بۆ پێشكەوتوویی پڕۆژە پەلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستان و ئاستی بەرهەمهێنانیان.
- بە دڵنیاییەوە ڕێگرییەكەی عێراق بابەتێكی سیاسییە نەك تەكنیكی.
- هاووڵاتیانی ناوەڕاست و باشووری عێراق خواستی زۆریان بۆ بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستان هەیە بەهۆی بەرزیی كوالێتییەوە بەمەش خواست لەسەر بەرهەمی پارێزگاكانی عێراق كەمدەكات، ئەمەش هۆكارێكی دیكەیە لەو ڕێگرییەی كە دەكرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی كشتوكاڵ، هەرێمی كوردستان، ڕۆژانە پێویستی بە حەوت هەزار كارتۆن هێلكەیە، بەڵام ڕۆژانە 20 هەزار كارتۆن هێلكە بەرهەم دەهێندرێت، هەروەها ساڵانە پێویستی بە 147 هەزار تۆن گۆشتی مریشكە بەڵام بەرهەمی ساڵانەی هەرێمی كوردستان 265 هەزار تۆن گۆشتی مریشكە، بەمەش بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكان نزیكەی دوو هێندەی خواستی ناوخۆیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر هاووڵاتییەک خانوو لەناوەندی کۆڵانێکدا دروست دەکات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بریارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی زەوی
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا فێڵی بەشێک لە کۆمپانیاکان بەناوی حەجەوە ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟