دوای بەدواداچوونی ئاڤا دەرزیی 'ڕیمی کەید' بۆ سەنتەری ڕۆماتیزمی سلێمانی دابین دەکرێت
- تەندروستی
- 6 شوبات
ئاڤا نیوز
دوای تێپەڕێنی نزیکەی چوار مانگ لە نەمانی جۆرێک دەرزیی لە سەنتەری ڕۆماتیزمی سلێمانی و بەدواداچوونی ئاڤا بۆ ئەم گرفتە، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی دەڵێت 'بەڵێنەکەی خۆمان جێبەجێکرد و دەرزییەکەمان گەیاندە سلێمانی'.
چیرۆکی سەرەکی: لە مانگی 11ـی ساڵی 2024 تاوەکو 1ـی شوباتی 2025، دەرزیی 'ڕیمی کەید' لە سەنتەری ڕۆماتیزم لە سلێمانی نەمابوو، دەرزییەکە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دابین دەکرێت، بەگوێرەی زانیارییەکان لە 2024-11-18 لەلایەن بەڕێوەبەری پێشووی سەنتەرەکەوە توانرابوو هەزار دەرزیی لەم جۆرە لە پارێزگای حلە دابین بکرێت، بۆ گواستنەوەشی داوای لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی کردبووە،کە بەڕادی بۆ دابین بکات، بەڵام بەڕادیان دابین نەکردبوو، ئاڤا بەدواداچوونی بۆ ئەم کێشەیە کرد و پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانییەوە کرد، ئەوانیش بەڵێنی چارەسەرییان پێدا.
لێدوانی فەرمی: د.هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئێمە بەڵێنەکەی خۆمان بەجێگەیاند و دەرزییەکانمان گەیاندە سەنتەری ڕۆماتیزم لە سلێمانی، بەڵام ڕێژەکە بۆ 600 دەرزیی کەمکراوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو کەسانەی نەخۆشی ڕۆماتیزمیان لەسنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین هەیە، بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی سەنتەری ڕۆماتیزم دەکەن، هەر نەخۆشێکی ڕۆماتیزمی جومگە و کڕکڕاگەش پێویستی بە چوار دەرزیی لەم جۆرەیە، هەر دەرزییەکیش لێرە نرخەکەی 125 هەزار دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا و ئازەربایجان ڕێککەوتنی ئاشتی دەبەستن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
75٪ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆری ئاڤا؛ چیرۆکی دایک و کچێکی نەخۆش لە شاری ڕانیە کە لە دۆخێکی سەختی ئابووریدان
13 ئازار
فەلەستینییەکان نۆرەدەگرن بۆ وەرگرتنی ئاوی خواردنەوە
13 ئازار