
دیمەنی بەرزبوونەوەی دووکەڵ لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان (وێنەی ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە کە تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە بە چڕی بۆردوومانی شاری حەسەکە دەکەن.
وێنە گەورەکە: ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە زیادبوون دایە، بە تایبەت لە بەنداوی تشرین و دەورووبەری.
ڕاگەیێندراوی فەرمی: ئەمڕۆ پێنجشەممە، 06-02-2025، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە:
- تۆپخانەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە بە چڕی گوندەکانی دەردەرە، ئەبوش، ئوم ئەلکیف و تەل تەویل لە ناوچەی تل تەمر لە باکووری حەسەکە تۆپباران دەکرێن.
- تاوەکو ئێستا قەبارەی زیانە گیانییەکان نازاندرێت، بەڵام زیانی زۆری ماددی بە زەوییە کشتووکاڵیەکانی ئەو ناوچەیە گەیشتووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشوتریش ژمارەیەک جووتیار لە هەمان ناوچە ببوونە قوربانی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر چەندە ئەمریکا و هاوپەیمانان چەند بنکەیەکی سەربازییان لە شاری حەسەکە جێگیرکردووە، بەڵام ئەوە نەبووەتە ڕێگر لە بەرامبەر وەستانی یەکجاری هێرشەکانی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر ئەو ناوچەیە.
ئەمەش بزانە: ژمارەی دانیشتووانی حەسەکە ملیۆنێک و 512 هەزار کەسە، نەتەوەکانی کورد و عەرەب و ئەرمەن لەم پارێزگایە دەژین، ئەم پارێزگایە بە بیرە نەوتەکانی لەسەر ئاستی سووریا و ناوچەکە ناسراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە