
ناحیەی بیارە لە دەڤەری هەوامان لە وەرزی هاویندا
ئاڤا نیوز
لە قەزای خورماڵ و دەڤەری هەورامان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە هێشتا پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەستیپێنەکردووە؛ لە خورماڵ بەهۆی نەگۆڕینی ڕەگەزی زەوی و لە هەورامان بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی ناوچەکەوە پرۆسەکە پەکی کەوتووە.
وێنە گەورەکە: دوای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و دەستپێکردنی پرۆسەکە لە چەند پارێزگا و شوێنێک، بەڵام هێشتا لە قەزای خورماڵ و دەڤەری هەورامان زەوی بەسەر بەسەر فەرمانبەراندا دابەش نەکراوە؛ لە شارەدێی تەوێڵە لە دەڤەری هەورامان بەهۆی کەمی زەوی و هەڵکەوتەی جوگرافی شوێنەکە پرۆسەی دابەشکردنەکە پەکی کەوتووە و هەرچی قەزای خورماڵیشە پرۆسەی گۆڕینی ڕەگەزی زەوییەکان لە کشتوکاڵییەوە بۆ شارەوانی، بووەتە بەربەستێک لەبەردەم دابەشکردنی زەویدا.
لێدوانی فەرمی: خێڵان عەبدولڕەحمان،بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەڵەبجە بە ئاڤای ڕایگەیاند، بەڕاستی هەندێک فەرمانگەی دیکە هەیە وەکو کشتوکاڵ هەستدەکەن پڕۆسەکە جدی نیە، بۆیە لە هەندێک شارەوانیمان پێویستمان بەوە بووە داوای زەوی بکەین، ئیشمان نەچووەتە پێشەوە، بۆیە داوا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە دەکەین هاوکارمان بێت.
کاریگەری و لێکەوتەکان: 172 فەرمانبەری شارەوانی تەوێڵە ڕووبەڕووی کێشەی وەرگرتنی زەوی بوونەتەوە. ئەمەش وایکردووە فەرمانبەرانی تەوێڵە ناچاربن ڕوو لە قەزای خورماڵ بکەن بۆ وەرگرتنی زەوی.
لەلایەکی دیکە: کێشەکە تەنها لە کەمی زەویدا کورت نابێتەوە، بەڵکو نەبوونی توانای مرۆیی و کەمی کەرەستەی پێویست، پرۆسەی دابەشکردنی زەوییەکانی زیاتر دواخستووە.
زانیاریی زیاتر: بەگشتی، نزیکەی 200 کەس لە هەرسێ شارەوانی (تەوێڵە، بیارە و خورماڵ) چاوەڕێی وەرگرتنی زەوین، لەم نێوەندەدا، تەنها شارەوانی بیارە زەوی لەبەردەستە بۆ دابەشکردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە