لە بەغدا دەست بەسەر حەوت ملیۆن حەبی کەپتاگۆندا دەگیرێت

شەیری بکە لە:
لە بەغدا دەست بەسەر حەوت ملیۆن حەبی کەپتاگۆندا دەگیرێت

بڕێکی زۆری حەبی کەپتاگۆن

ئاڤا نیوز

هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەغدا، دەست بەسەر بارێکی حەبی هۆشبەردا دەگرن کە زیاتر لە حەوت ملیۆن حەبی کەپتاگۆنی تێدابوو.

وێنە گەورەکە: ئامارەکانی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە عێراق زیادیان کردووە، بەگوێرەی بەدواداچوونێکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی عێراق، کریستاڵ و حەبی کەپتاگۆن زۆرترین بەکارهێنەری لەعێراق هەیە، کە لە وڵاتانی دراوسێ و بە تایبەت لە سووریاوە دەهێنرێتە نێو عێراق.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئەمنی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە: لە ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریی ورد و بۆسەیەکی سەرکەوتوو، بارهەڵگرێک لەجۆری ترێلە بە حەوت ملیۆن  حەبی کەپتاگۆنی هۆشبەر لە بەغدا دەستی بەسەرگیرا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرچاوەی سەرەکیی بەرهەمهێنانی ئەم جۆرە حەبە هەردوو وڵاتی سووریا و لوبنانە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ