
دیمەنی یەکێک لە شوێنە ئایینییەکانی کەربەلا
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی پارێزگای كەربەلا بەبۆنەی سەردانی زیارەتكاران لە ناوەڕاستی مانگی شەعبان، ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتووی كردە پشووی فەرمی.
وێنە گەورەكە: پەیڕەوانی شیعەمەزهەب لە عێراق لە چەند ڕۆژێكی دیاریكراوی ساڵدا بە كۆڕەوی پیادە سەردانی گۆڕی ئیمام حوسێن دەكەن لە كەربەلا، ڕۆژی 15ـی مانگی شەعبان لە ساڵی كۆچیدا یەكێكە لە ڕۆژە پیرۆزەكان بەلای شیعەكان لە پاڵ ڕۆژی عەرەفە و دە ڕۆژی عاشوورا و ڕۆژە تاكەكانی نیوەی یەكەمی مانگی ڕەجەب.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەربەلا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوه، تێیدا قاسم عەلی یەساری، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەربەلا، بڕیاریدا ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ڕێككەوتی 13-2-2025 بكاتە پشووی فهرمی، کە هاوتایە لەگەڵ بۆنەی سەردانیكردنی ناوەڕاستی شەعبان.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: پێشبینی دەكرێت سەدان هەزار كەس لە پارێزگاكانی دیكەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بۆ بەشداریكردن لەو بۆنەیە، سەردانی شاری كەربەلا بكەن، لەو چوارچێوەیەشدا چاوەڕوان دەكرێت بەرپرسی یەكە كارگێڕییەكانی پارێزگاكانی دیكە، بەهۆی هەمان بۆنەوە پشووی فەرمی ڕابگەیەنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا