ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەم
- کوردستان
- 8 شوبات

کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان. وێنە - PUK MEDIA
ئاڤا نیوز
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی لەبارەی دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم، کۆبووەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بە مەبەستی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆ و کۆبوونەوەکانی نێوان پارتی و یەکێتی وەک براوەی یەکەم و دووەمی هەڵبژاردنەکان بەردەوامە، ئەمڕۆش مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە بارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ، کۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسیدا گفتوگۆ لەبارەی ئەنجامی کارەکانی ئەو لیژنە تەکنیکییەی یەکێتی کە پێکهێنرابوو بۆ ئەوەی لەگەڵ پارتی کاربکات، بۆ دیاریکردنی دەسەڵاتەکانی هەرێم و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئامادەکردنی ڕەشنووسێک بۆ تەعریفکردنی دەسەڵاتەکان و شێوازی کارکردن لەسەر بنەمای شەراکەتی حەقیقی و هاوبەشێتی و نەهێشتنی کەموکوڕییەکان کرا.
وتەبێژی یەكێتی گوتیشی، لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردنی زیاتر لە ئەو پرسە گرنگانەی کە لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی باس کران لەوێش گفتوگۆی وردتریان لەسەر دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە