
دیمەنێکی وڵاتی ئیتاڵیا
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و لەم چوارچێوەیەشدا شاندێک سەردانی ئیتاڵیا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمرۆ دووشەممە 10-2-2025، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ زیاتر لە 20 وەبەرهێنەر بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان دەچنە ئیتاڵیا.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "شاندەکە دیداری لەگەڵ حکومەت و کەرتی تایبەتی ئیتاڵیا دەبێت، لە داهاتووشدا بازرگان و وەبەرهێنەرانی وڵاتەکە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن، تاوەکو لە نزیکەوە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان ببینن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی ڕابردوو شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و 11 وەبەرهێنەر بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە ماڵی کوردستان لە داڤۆس بەشدارییان لە کۆربەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس کرد، کە تێێدا دەستپێشخەرانی کار، وەبەرهێنەر و گەورە ناوەندەکانی لێکۆڵینەوەی سیاسی و ئابووری لەسەر ئاستی جیهان بەشداربوون.
بۆچی گرنگە: زیاتر لە 50 پرۆژەی وەبەرهینانی بیانی بە سەرمایەی زیاتر لە 11 ملیار، لە دۆلار هەرێمی کوردستان هەن، ئەمەش پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دیکە بەهێزتر دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز