مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی باڵای پارتی و یەكێتی بۆ پێكهێنانی كابینەی تازەی حكومەت دەكرێت و گوتەبێژی پارتیش دەڵێت تەنیا چەند خاڵێكی كەممان ماوە كە لەسەری ڕێكبكەوین.
وێنە گەورەكە: پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وەك یەكەم و دووەمی براوەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە گفتوگۆكانیان بۆ پێكهێنانی كابینەی دەی حكومەت بەردەوامن و كۆبوونەوەی لیژنە تەكنیكییەكان كۆتاییان هاتووە و هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەی ئاستی باڵای نێوان دوو حیزبەكە دەستپێدەكات.
لێدوانی فەرمی: مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیاری هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا میدیا سەبارەت بە پێكهێنانی كابینەی تازەی حكومەتی ڕایگەیاند:
- لیژنە تەكنیكییەكانی هەردوولا چەندین كۆبوونەوەیان كردووە، زۆربەی ئەو بابەتانەی كە لەنێوان هەردوولا باس كراون چارەسەر كراون و یەكلا كراوەتەوە و گەیشتوونەتە بیری هاوبەش بۆ پێكهێنانی حكومەت، چەند خاڵێكی كەم ماون كە پێویستی بەوەیە لە ئاستێكی دیكەدا باس بكرێن، ئەویش لە چەند ڕۆژی داهاتوو یان لە هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوە دەكرێت كۆتایی بەو چەند خاڵەش دەهێندرێت.
- ئێمە و یەكێتی گەیشتووینەتە ئەو بڕوایەی كە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەكان و ئەو گرفتانە كە هەن پێویستە لە كاتێكی زوودا حكومەت پێكبهێندرێت و بكەوێتە سەر ڕێچكەی خۆی.
- ئومێد دەكەین، كۆبوونەوەی ئاستی باڵا كە لە ڕۆژانی داهاتوو دەكرێت ببێتە هۆی یەكلاكردنەوەی ئەو خاڵانەی كە ماون و بە یەك كۆبوونەوە یەكلا بكرێنەوە، بەتایبەت كە دوای ئەوەی كە لە ماوەی ڕابردوو كە مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی كۆبوونەوە، پێمانوایە ئەمە تەكانێكی زیاتر دەداتە زوو چارەسەركردنی گرفتەكان.
- ناتوانین بڵێین كە خاڵی جیاوازمان هەیە، بەڵكوو ئەوەی كە هەیە ئەوەیە كە هەردوولامان چۆن بیر لە حكومەت و پێكهێنانی كابینەی تازە دەكەینەوە، ڕای جیاوازمان لەمبارەیەوە هەبوو بەڵام سەرجەمیان چارەسەر كراون.
- تاوەكو ئێستا قسەمان لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان نەكردووە چونكە ئەمە قۆناغی داهاتووە،
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 20 چرکە لەمەوپێش
ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژدارنەکانی کەنەدا ڕاگەیێنرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر هاووڵاتییەک خانوو لەناوەندی کۆڵانێکدا دروست دەکات
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بریارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی زەوی
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا فێڵی بەشێک لە کۆمپانیاکان بەناوی حەجەوە ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟