
دیمەنی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ لۆگۆی بانکی ڕافیدەین. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
پەرلەمانی عێراق لەسەر كەیسی سپیكردنەوەی پارە لەلایەن بانكی ڕافیدەینەوە، بەدواداچوون دەكات.
چیرۆكی سەرەكی: 10 ڕۆژ لەمەوبەر، جۆو ویلسن، كۆنگرێسمانی ئەمریكا، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی 'ئێكس' وتی: "گەنجینەی ئەمریکا و یەدەگیی فیدراڵی لە سەردەمی بایدن و برێت مەکگۆرک، ڕێگەیان بە بانکی رافیدەین دابوو کە گەورەترین بانکی عێراقە، بۆ ئەوەی ببێتە ئامرازی پارە سپیکردنەوە بۆ ڕژێمی ئێران بۆ بەدەستهێنانی دۆلاری ئەمریکی. پێویستە بانکەکە سزا بدرێت. ترەمپ ئەو بابەتە چارەسەر دەکات."
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سیپان شێروانی، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی 'ئێكس' ڕایگەیاند، "هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە پەرلەمانی عێراق هەموو هەوڵێك دەدات كە بگەنە حەقیقەتی ڕاستەقینەی ئەم كێشەیە، پێشتریش وەك پەرلەمانتار داوام لە بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ڕافیدەین كردبوو كە خشتەی ورد و درشتی قەرز و مایەی بانك و سەرجەم ئاڵوگۆڕ و حەوالەكان بۆ لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ڕەوانە بكات بەمەبەستی گەیشتن بە ڕاستییەكان.
زانیاریی زیاتر: ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشی دەكاتەوە، مەترسی سپیكردنەوەی پارە لەلایەن بانكی ڕافیدەین بەشێكی بچووكی گەندەڵییە فراوانەكانی ئەو بانكەیە و لە ئاییندەیەكی نزیكدا دەگەینە حەقیقەتی بابەتەكە و بۆ ڕای گشتی ئاشكرای دەكەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا